ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٣٧ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٦٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٦٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ پاسێک کەوتە ناو ڕووبارێک و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
شایەتحاڵی مەیدانی و ڕاپۆرتە فەرمییەکان بەڵگەیان لەسەر ئەوە بەڵگە کردووە کە تەرمی زیاتر لە ٢ هەزار و ٨٤٢ شەهید لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە لەناوچووە و کاریگەری گەرمی و بۆشایی وێرانکەری دروستکردووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە نزیکەی لەسەدا ٢٥ی ئەو سەرنشینانەی کە چاوەڕوان دەکرا لە نێوان ٢-٩ی شوباتی ٢٠٢٦ لە دەروازەی سنووری رەفحەوە بپەڕنەوە، توانیویانە بپەڕن.