بارهەڵگرەکانی هاوکاری یەتیم ئەلی ئەوروپا بەرەو غەززە بەڕێوەکەوتن
بارهەڵگرەکانی هاوکاری دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا کە بۆ غەززە ئامادە کراون لە قاهیرەی پایتەختی میسڕەوە بەرەو غەززە بەڕێوەکەوتن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٢ ساڵ و نیوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لەگەڵ ئەوەی ٤ مانگە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و سنووردارکردنی گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە یەکەم ڕۆژەوە بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی و هاوکاری بە گەلی مەزلوومی غەززە.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەزگاکە ٣ بارهەڵگری دیکەی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ غەززە ئامادە کرد و بارهەڵگرەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسڕەوە بەرەو غەززە بەڕێوەکەوتن.
بەرپرسانی دەزگاکە هەروەها لە قاهیرە سەردانی فەلەستینییە ئاوارەکان کرد و هاوکارییان بە سەر خەڵکی مەزلوومی فەلەستین دابەش کرد.
هاوکارییەکان کە بریتین لە خۆراک و ئامێرەکانی پاکوخاوێنی و پێداویستییەکانی دیکەی مرۆیی بڕیارە لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە ناو غەززە.
ئەنەس سووئیچەر نوێنەری دەزگاکە باسی لەوە کرد کە هاوکارییەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامە و بەردەوامن لە پێداچوونەوە لە قۆناغی گواستنەوەی هاوکاری بۆ غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کانۆ لە نەیجیریا بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە شاری ترابلوسشامی وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
٨ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بڕیارەکانی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەپاندنی سەروەریی نایاسایی و چەسپاندنی شارۆچکەسازی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە توندی ئیدانە کرد.