بەیاننامەی ٨ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە ئیدانەکردنی بڕیارە نایاساییەکانی رژێمی سەهیۆنی
٨ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بڕیارەکانی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەپاندنی سەروەریی نایاسایی و چەسپاندنی شارۆچکەسازی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە توندی ئیدانە کرد.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە ڕێوشوێنەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەوانە هەوڵ بۆ سەپاندنی سەروەریی نامەشرووع و فراوانکردنی شارۆچکەکان، بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێت و لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەقامگیریی ناوچەکە هەیە.
واژۆکارانی بەیاننامەکە هۆشدارییان داوە کە ئەم سیاسەتانە دەبێتە هۆی توندتربوونی توندوتیژی و زیادبوونی گرژی و تێکهەڵچوون لە ناوچەکەدا و ڕەوتی قەیرانەکە بەرەو ئاستێکی مەترسیدارتر دەبات.
٨ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم ڕێوشوێنانە، خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی سیاسەتە نایاساییەکانی رژێمی سەهیۆنی و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی فەلەستین و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوون.
٨ وڵاتەکە بریتین لە سعوودیە، ئیمارات، ئوردن، قەتەر، ئەندەنۆسیا، پاکستان، میسڕ و تورکیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کانۆ لە نەیجیریا بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە شاری ترابلوسشامی وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بارهەڵگرەکانی هاوکاری دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا کە بۆ غەززە ئامادە کراون لە قاهیرەی پایتەختی میسڕەوە بەرەو غەززە بەڕێوەکەوتن.