نەتەوە یەکگرتووەکان: بە شێوەی فەرمی لە غەززە برسێتی ڕاگەیەندرا

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە مەترسی برسێتی و نەهامەتی و مردنیان لەسەرە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە فەرمی برسێتییان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند بەهۆی بەردەوامی گەمارۆ و هێرشەکانەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمە یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دۆخێکی لەو شێوەیە ڕووبدات و نوێنەرایەتی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، یونیسێف، بەرنامەی جیهانی خۆراک (WFP) و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە نیو ملیۆن فەلەستینی ناچارن لە بارودۆخی برسێتیدا بژین. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست کەمی خۆراکی توندەوە دەناڵێنن ٣ ئەوەندە زیادی کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری برسێتی، پۆلێنبەندی کاتی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک (IPC)، ڕاپۆرتی دا کە برسێتی بە خێرایی لە غەززە بڵاودەبێتەوە و ملیۆنان کەس مەترسی برسێتی و بێبەشی و مردنیان لەسەرە. ڕێکخراوەکە هۆشداری دا لەوەی کە بەدخۆراکی تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ خراپتر دەبێت ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەردەوام بێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان برسێتی غەززەی بە "کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤ" وەسف کرد و داگیرکەری بە هۆکاری ڕێگریکردن لە خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان زانی. گۆتێرێس ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە بەبێ لێپرسینەوە ناتوانێت بەردەوام بێت و داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و دەستڕاگەیشتن بە هاوکاری مرۆیی بێ بەربەستی کرد.
فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئونروا دۆخەکەی بە "برسیتە بە ئەنقەست" وەسف کرد. لازارینی جەختی لەوە کردەوە کە داگیرکەری ماوەی چەند مانگێکە ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی خۆراکی سەرەتایی و کەلوپەلی سەرەکی دیکە دەکات، وتی ئەگەر ئاگربەستێک بێتە ئاراوە و ڕێگە بە ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان بدرێت بە ئازادی، کارەساتەکە دەتوانرێت بوەستێنرێت.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی جەختی لەوە کردەوە کە برسێتی لە غەززە ڕێگری لێدەکرێت، بەڵام داگیرکاری بە ئەنقەست سیستەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان تێکدەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٢٦٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٢٦٥ کەس.
لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن، ٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی داڕمانی کێبڵی پۆڵا لەسەر پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندا لە باکووری ڕۆژئاوای چین، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.