ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٥٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٤٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٢ هەزار و ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ هەزار و ٥٧٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆکرانیا بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی وڵاتەکەی بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار چەک لە ئەمریکا دەکڕێت کە لەلایەن ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.
لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا ئۆتۆمبێلێ تۆرۆس سووتێنرا و کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کرا.
ئۆفیسی هەماهەنگکاری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ئاستی کارەسات و قەیران لە غەززە بڵاو کردەوە.