٧٦٣ جولەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٦٣ جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
جولەکەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتان و هێرش سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوکانی قودسی، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٦٣ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیک و ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتی هێرشەکاندا داگیرکەران ڕێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتەکە دەکەن و ڕێگە نادەن بە تایبەت گەنجەکان بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا.
بەرپرسانی قودسی باس لەوە دەکەن، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە ناسنامەی ئیسلامی مزگەوتی ئەقسا بگۆڕن.
بەڕێوبەرایەتی وەقفەکانی ئیسلامی قودس بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە دژی پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر دەستبەکار بن.
گروپەکانی فەلەستینی بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا بە پێی کات و شوێن بەردەوام بن لە پاسەوانی لە مزگەوتی ئەقسا و مزگەوتەکە بەجێ نەهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ئیدانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی حەماسی خستووە ناو لیستی ڕەش و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی سەهیۆنی.
لێژنەی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی تیشکی خستە سەر تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی سەردەمی ئیدارەی مەحمود عەباس. لیژنەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کردووە کە تەندروستییان لە مەترسیدایە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لانیکەم هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی داوای هاوکاریدا کوژراون، ئەمەش بە بەراورد بەو ئامارانەی لە مانگی ئابدا هاوبەش بوون، چەند سەد کەس زیادی کردووە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.