داگیرکەران بەردەوامن لە دەستبەسەرکردنی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و چەندین فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی زیندانیان، لە رامەڵڵا رژێمی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر شارۆچکەکانی بەیت لەکیە لە ڕۆژئاوا و تورموسعایە لە باکوور، و ڕێگری لە هاتوچۆی دانیشتوانی شارۆچکەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی سەهیۆنی بە چەکەکانی قورس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەماخ دارەغمە لە ئەلفاریسیە لە باکووری دۆڵی ئوردن و دوای ئەوەی بە پارچە ئاسنێک مستەفای کوڕیان بریندار کرد.
رژێمی داگیرکەر دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە باکووری نابلوس٢ کەس و ٣ گەنجی خەڵکی شاری قەلقیلیای دەستبەسەر کرد.
داگیرکەران هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر ئەخەلیل ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەسیرێکی پێشوو دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە باکووری وڵاتی پاکستان لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٦٣ جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا، سێ کاتژمێر وتووێژیان ئەنجام دا. هەردوولا گفتوگۆکانیان بە "بنیاتنەر" و "وردەکارانە" وەسف کردووە. هەروەها لە لوتکەکەدا تیشک خرایە سەر ئەگەری ئاگربەست و گەرەنتی ئەمنی پەیوەست بە شەڕی ئۆکرانیا.