رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون: ٥ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٥ کەس شەهید بوون.
رووداوەکە لە نزیکەی خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی لە نزیکەی وادی غەززە لە سەر شەقامی سەلاحەدین رووی دا. لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەشتە ٣٨٨ کەس.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بە ئامانجگرتنی یارمەتییەکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە، قەیرانی برسێتی و مرۆیی کە لە ئێستاوە توند بووە لە ناوچەکەدا خراپتر دەکات.
بەڵام شارەزایانی یاسای نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هێرشانە دەبێت بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٦٣ جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا، سێ کاتژمێر وتووێژیان ئەنجام دا. هەردوولا گفتوگۆکانیان بە "بنیاتنەر" و "وردەکارانە" وەسف کردووە. هەروەها لە لوتکەکەدا تیشک خرایە سەر ئەگەری ئاگربەست و گەرەنتی ئەمنی پەیوەست بە شەڕی ئۆکرانیا.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٨ کەس شەهید بوون. ٤ کەس لە شەهیدەکان منداڵ بوون و ٦یان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی سەهیۆنی بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.