لە لوبنان لە کۆگایەکی چەک تەقینەوەیەک ڕووی دا: ٦ سەرباز کوژران

لە باشووری وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
سوپای لوبنان ڕاگەیاند، لە کاتی پشکنین لە کۆگایەکی چەک لە باشووری وڵات تەقینەوەیەک ڕووی دا و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم ٦ سەربازی لوبنانی گیانیان لەدەستدا.
دەستنیشان کرا، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک لە ناوچەی وادی زیبکین لە نزیکەی شاری سوور ڕووی داوە. لە کاتی تەقینەوەکە تیمەکە هەوڵی دەدا چەکەکانی ناو کۆگاکە دەربهێنێت.
بە پێی راگەیەندراوەکە، چەند سەربازێکیش بریندار بوون.
هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە کە ئایا کەمینێک بووە یان نا.
لێپرسینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و چەندین فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.