ڕێپێوانی "لە ئەندۆڵەوە بۆ پەرلەمان، لە پەرلەمانەوە بۆ غەززە ڕێوڕەوی مرۆیی" دەستیپێکرد

ڕێپێوانی "لە ئەندۆڵەوە بۆ پەرلەمان، لە پەرلەمانەوە بۆ غەززە ڕێوڕەوی مرۆیی" کە لە لایەن پلاتفۆرمی ئەنقەرە بۆ هاوکاری بە فەلەستین ڕێکخراوە دەستیپێکرد.
پلاتفۆرمی ئانفیداپ (پلاتفۆرمی ئەنقەرە بۆ هاوکاری بە فەلەستین) بە دروشمی "لە ئەندۆڵەوە بۆ پەرلەمان، لە پەرلەمانەوە بۆ غەززە ڕێوڕەوی مرۆیی" ڕێپێوانێک ڕێکخستووە.
لە چوارلای تورکیا دەیان هەزار هاوڵاتی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانەکە بەڕێوەکەوتن و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٣٠ لە پێش مزگەوتی کۆجاتەپەی ئەنقەرە کۆببنەوە.
دواتر ڕێپێوانەکە لەوێوە بەرەو پەرلەمانی تورکیا بەردەوام دەبێت.
لە چوارلای تورکیا ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی پشتگریان بە ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندووە و بەشداری لە ڕێپێوانەکە دەکەن.
ڕێپێوانەکە بە ئامانجی نیشاندانەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و ڕاگەیاندنی داوای هاوڵاتیان بۆ کردنەوەی ڕێوڕەوی مرۆیی لە غەززە ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و چەندین فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.