لە ئەفغانستان لە ئۆپڕاسیۆنی دژی ماددە هۆشبەرەکان ١٠٠ کەس دەستبەسەر کران

پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.
میدیای ناوخۆیی تلوعنیوز ڕاگەیاند، پۆلیس ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی ماددە هۆشبەرەکانی لە پارێزگای هەلمەند لە باشووری ئەفغانستان ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دەست بە سەر ٩ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیرا و لەناو بران و ١٠٠ تۆمەتباریش دەستبەسەر کران.
مەلا عیزەتوڵڵا حەقانی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەلمەند ڕایگەیاند، لە زنجیرەیەک ئۆپڕاسیۆنی ڕۆتینی هاوئاهەنگدا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی قاچاخدا گیراوە.
باس لەوەش کراوە، ئەو تۆمەتبارانە کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕاگیراون، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
هەلمەند ساڵانێکە ناوەندێکە بۆ چاندنی تلیاک، دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانیش لە ساڵی ڕابردووەوە کارەکانیان لەوێ چڕتر کردووەتەوە بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و جێبەجێکردنی یاسا توندەکانی وڵاتەکەی دژی ماددە هۆشبەرەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ڕێپێوانی "لە ئەندۆڵەوە بۆ پەرلەمان، لە پەرلەمانەوە بۆ غەززە ڕێوڕەوی مرۆیی" کە لە لایەن پلاتفۆرمی ئەنقەرە بۆ هاوکاری بە فەلەستین ڕێکخراوە دەستیپێکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی بزووتنەوە فەتحی فەلەستین پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.