لە پاکستان هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئاسایش: ١١ کوژراو

لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆیی پاکستان راگەیاند، لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هیزەکانی ئاسایشی سنوورەکان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ سەرباز و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی پەشاوەر لە هەرێمەکە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان پۆلیس بوو.
دەزگای کاروباری پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان سەر بە سوپای پاکستان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک لە ناوچەی مستونگی هەرێمی بەلوچستان ٣ سەرباز گیانیان لەدەستدا. هێرشەکە بە بۆمب بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئاسایش ئەنجام درا.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی سوپای وڵات ٤ هێرشکار کوژران.
ئەم جۆرە هێرشانە بە تایبەت لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان زۆر ڕووی دەدەن کە لەگەڵ ئەفغانستان هاوسنوورە.
گروپەکانی چەکدار بە بیانووی پاراستنی مافی گەلی پەشتون و بەلوچ ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدەن و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ڕێپێوانی "لە ئەندۆڵەوە بۆ پەرلەمان، لە پەرلەمانەوە بۆ غەززە ڕێوڕەوی مرۆیی" کە لە لایەن پلاتفۆرمی ئەنقەرە بۆ هاوکاری بە فەلەستین ڕێکخراوە دەستیپێکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی بزووتنەوە فەتحی فەلەستین پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.