لە زیندان هێرش کرایە سەر عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرنی بەرخۆدانی فەلەستین

رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
ئەمڕۆ بەیانی ئەسیر عەباس ئەلسەید لە کاتی گواستنەوەی بۆ ژوورێکی دیکەی زیندانی مەگیدۆ تووشی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بووە. ئەم هێرشە جارێکی دیکە ئەشکەنجەی سیستەماتیک، برسێتی و پێشێلکاری پزیشکی لە دژی ئەلسەیدی نیشان دایەوە.
ئەلسەید لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە زیندانی ریمۆن لە ژوورێکی تاک کەسی بەند کراوە و دۆخی تەندروستی زۆر خراپە. هەروەها بەهۆی نەخۆشییەکان بینایی لاواز بووە و برینەکانی چارەسەر ناکرێت.
ئەلسەید کە لە ئەنجامی ئەو خۆراکە ناتەندروستەی پێشکەشی دەکرێت، کێشی بۆ ٥٥ کیلۆ دابەزیوە و هەروەها چەندین جار هەڵیانکوتایە سەر ژوورەکەی تێدا دەمینێت و بەستراوەتەوە و لێی دراوە. بۆی نییە سەردانی پارێزەرەکەی بکات و سەردانی پزیشکی وەربگرێت.
عەباس ئەلسەید کێیە؟
عەباس ئەلسەید خەڵکی شاری تولکەرمە و بە یەکێک لە فەرماندە کاریگەرەکانی حەماس و کەتائیبی قەسام لە کەناری ڕۆژئاوا ناسراوە. ئەلسەید دوای ئەوەی ٢٣ ساڵ زیندانی کرابوو، سزای ٣٥ سزای هەتاهەتایی و ٢٠٠ ساڵی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە تۆمەتبارە بە داڕشتنی ئۆپڕاسیۆنی "هۆتێل پارک" لە ساڵی ٢٠٠٢ لە نەتانیا. ئەم ئۆپڕاسیۆنە بووە هۆی کوژرانی ٣٢ داگیرکەر و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ داگیرکەر.هەروەها بە پەیوەندی بە ئۆپڕاسیۆنی "هاشارۆن" لە تەلئەبیبەوە تۆمەتبار دەکرێت.
جگە لە ڕاهێنانی ئەندازیاری میکانیکی، ئەلسەید کە تایبەت بوو بە ئامێری هەناسەدان، لە کاتی دیلێتیدا بڕوانامەی ماستەری لە "خوێندنی ئیسرائیل" تەواو کردووە. بەم دواییە تێزی دووەمی ماستەری لەسەر حوکمی ئیسلامی لەسەر دراوە کریپتۆکان تەواو کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پێش بارەگای بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی "کیریا" لە شاری تەلئەبیب داگیرکراو خۆپیشاندان بە داوای ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو.
لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری گوانگژوای پایتەختی هەرێمی گوانگدۆنگای وڵاتی چین لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد