باندە جولەکەکان هێرشیان کردە سەر کاروانی فڕیاگوزاری

کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
محەمەد مومەنی وتەبێژی حکومەتی ئوردن راگەیاند، باندەکانی جولەکە رێگریان لە کاروانی فڕیاگوزاری کردووە و هێرشیان کردووە سەر بارهەڵگرەکان و تایەی ٤ بارهەڵگریان تەقاندووە. دوای هێرشەکە ٢ بارهەڵگر بەردەوام بووە لە رێگاکەی و ٢ بارهەڵگریش ناچار ماوە بگەڕێەتەوە ئوردن.
مومەنی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە یەکەم جار نییە هێرش دەکرێت و بەرپرسانی داگیرکەر هیچ رێنمایێک لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە جێبەجێ ناکەن.
فەرهان حەق وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، هاوکارییەکانی کە دەگەنە غەززە کەمترە لە نیوەی پێویست و وتی، "لە غەززە قەیرانێکی گەورەی برسێتی هەیە. کێشەی گەورە ئەمەیە، ئیسرائیل تەواوی دەروازەکان کۆنترۆل دەکات و قۆناغی گواستنەوەی هاوکارییەکان تێکەڵاو کردووە."
لە چەند هەفتەی کۆتاییدا رێگە بە گواستنەوەی زۆر کەمپی هاوکاری لە دەروازەکانی "کەرەم ئەبو سالم" و "زیکیم" دراوە بەڵام باندەکانی جولەکە بوونەتە بەربەستێکی نوێ لە بەرامبەر هاوکارییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پێش بارەگای بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی "کیریا" لە شاری تەلئەبیب داگیرکراو خۆپیشاندان بە داوای ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو.
لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری گوانگژوای پایتەختی هەرێمی گوانگدۆنگای وڵاتی چین لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد