خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی کاردانەوەیان بەرامبەر بە نەتانیاهۆ هەیە

خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بەسەر رژێمی داگیرکەردا بسەپێندرێت و فراوانکردنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان بە "حوکمی لەسێدارەدان" بۆ ئەسیرەکانە.
خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی کە لە غەززە دەستبەسەر کراون، داوایان لە رژێمی داگیرکەر کردووە کە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەسیر ئەنجام بدات کە کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئازادکردنی کەسوکاریان لەخۆ بگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە فراوانکردنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە دەبێتە "حوکمی لەسێدارەدان" بۆ ئەو ئەسیرانەی لە ناوچەکەدا دەستبەسەرن. خانەوادەکان دەڵێن، ژیانی منداڵەکانمان لە مەترسیدایە، هیچ کاتێکمان نییە بەفیڕۆ بدەین.
هەروەها خانەوادەکان ڕایانگەیاندووە کە نەتانیاهۆ مەرجی ناڕاستەقینەی سەبارەت بە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەکە خستووەتەڕوو و زانیاری دروستی نەداوەتە خەڵک.
ئاماژەی بەوەشکراوە، "حکومەت درۆمان لەگەڵ دەکات، هیچ چانسێک نییە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکان" و ڕێبازی ئێستا ژیانی ئەسیرەکان دەخاتە مەترسییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٨٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٩ هەزار و ٥٨٨ کەس.
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.