برسێتی لە غەززە: ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون

قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەس دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ١٧٥ کەس.
دکتۆر مونیر ئەلبورش بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی برسێتی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.
بورش باسی لەوە کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ١٧٥ کەس کە ٩٣یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە برسێتی وەک چەک لە دژی گەلی غەززە بەکار دەهێنێت و رێگە بەچوونەوە ژوورەوەی هیچ جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە نادات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر قەیرانێکی قوڵی برسێتی لە غەززە ڕوویداوە و ژمارەی قوربانییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
هەروەها بەهۆی گەماڕۆکان نەخۆشەکان بڵاو دەبن و مردن بەهۆی نەخۆشییەکان پەیوەست بە برسێتی لە زیادبووندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.