فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی رژێمی سەهیۆنی: مانەوە لە غەززە لە کارەسات نزیکمان دەکاتەوە

یفتاهـ ڕۆن تال، فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ساڵ هێرشەکان لە غەززە، سوپایان ماندوو کردووە و کارەسات نزیکە ئەگەر حکومەت ستراتیژێکی ڕوون دانەڕێژێت.
یفتاهـ ڕۆن تال، فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی رژێمی داگیرکەر گرت و وتی، "ئەگەر بەم شێوەیە لە غەززە بەردەوام بین لە کارەسات نزیک دەبینەوە."
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، ڕۆن تال ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی تەلئەبیب نەیتوانیوە ستراتیژییەکی ڕوون لە شەڕی نزیکەی دوو ساڵەدا دابڕێژێت، ئەمەش هەموو دەستکەوتە سەربازییەکانی لەسەر زەوی دەخاتە مەترسییەوە.
ڕۆن تال جەختی لەوە کردەوە کە سوپا لە ڕووی ئۆپڕاسیۆنییەوە لەکارکەوتووە، بە تایبەتی یەکەکانی یەدەگ لە دۆخێکی زۆر ماندووبووندان و وتی، "شەڕ ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت، دەبێت حکومەت ئامانجی ڕوون دابنێت و بڕیار بدات بۆ کوێ."
ڕۆن تال هەروەها دانی بە شکستی رژێمی سەهیۆنی لە بەڕێوەبردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززەدا نا و وتی، "لە ماوەی شەڕی چەند مانگێکدا نەتوانرا پێکهاتەیەکی بەرپرسیار لە کاروباری مرۆیی دابمەزرێت و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە حەماس کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچە مەدەنییەکان بپارێزێت."
لەگەڵ پەرەسەندنی بانگەوازەکانی ناو سوپا بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە، خێزانی سەربازەکانیش داوای ئازادکردنی دیلەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن. سەرەڕای ئەمەش، دەوترێت رژێمی سەهیۆنی پلانێکی ڕوونی نییە کە چۆن و کەی کۆمەڵکوژی و جینۆساید کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
گرکانی لیوۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئەندەنۆسیا ١ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٢٠:٤٨ تەقیەوە.