لە غەززە منداڵێکی دیکە بەهۆی برسێتی گیانی لەدەستدا

سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، عاتف ئەبو خاتری تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتی گیانی لەدەستداوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی گیانیان لەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە بۆ ١٥٥ کەس بەرزبووەتەوە کە ٩٠ کەسیان منداڵن.
لە کاتێکدا غەززە خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژووی خۆیدا بەخۆیەوە دەبینێت، بە هۆی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە بەڕێوە دەچێت و دەروازە سنوورییەکان لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ەوە داخراون، ناتوانێت دەستی بگات بە خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، عاتف ئەبو خاتری تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتی گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی(UNRWA) بڵاویکردەوە، بەدخۆراکی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە نێوان مانگەکانی ئازار تا حوزەیرانی ٢٠٢٥ دوو هێندە زیادی کردووە، هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاندووە کە لە هەر ٥ منداڵێک لە غەززە یەکێکیان تووشی کێشەی جددی بەدخۆراکی بووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٥٥ کەس کە ٩٠ کەسیان منداڵن.
تا ئێستا ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەسیش بەهۆی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانەوە بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
گرکانی لیوۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئەندەنۆسیا ١ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٢٠:٤٨ تەقیەوە.