مەیدانەکان بۆ پشتیوانی لە غەززە پڕ بوون: هەرچی زووە کۆتایی بە سیاسیەتی برسێتی بهێنن

لە وڵاتانی مەغریب، مۆریتانیا و یەمەن دەیان هەزار کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی لە وڵاتانی مەغریب، مۆریتانیا و یەمەن دەیان هەزار کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆساید و سیاسەتی برسێتی رژێمی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. خۆپیشاندەران بانگێشتیان کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بهێنرێت کە وەک "گەماڕۆی خۆراک" ناودەدرێت.
لە وڵاتی مەغریب "شاندی پشتیوانی لە دۆزەکانی ئوممەت" لە ٥٨ شاری وڵات ٩٠ خۆپیشاندانی ڕیکخست. لە شارەکانی تازا، ئوجدا، کازابلانکا و ئاغادیر و ژمارەیەکی زۆر شاری دیکە هاوڵاتیان دوای نوێژی هەینی ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئاڵاکانی فەلەستین خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە.
لە شاری نواکشۆتی پایتەختی وڵاتی مۆرتیانیا سەدان کەس دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورە بە ئاڵاکانی فەلەستین و مۆرینتایا خۆپێشاندانی پشتیوانی لە بەرخۆدانیان ڕێکخست. "دەستپێشخەری قوتابیان بۆ پشتیوانی لە دۆزەکانی دادگەرانە و دژی دزەکردنی سەهیۆنییەکان" پێشەوایی بۆ خۆپیشاندانەکە کرد.
لە وڵاتی یەمەن دەیان هەزار کەس دوای نوێژی هەینی لە شارە گەورەکانی وڵات کۆبوونەوە و بانگێشتی بەرخۆدان لە دژی رژێمی داگیرکەریان کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٠٨ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە. هەروەها رژێمی داگیرکەر لە ٢ی ئادارەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە و رێگە بە گواستنەوەی هیچ جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە نادات.
بەهۆی هێرش و گەماڕۆکان نزیکەی تەواوی دانیشتوانی غەززە ئاوارە بوونەتە و زیاتر لە ٩ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی وڵاتی هیندستان ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ١٥ کەس کەوتە ناو کەناڵیکی ئاو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس مردن.
لە غەززە ڕێژەی پڕبوونی ئەو نەخۆشخانانەی کە هێشتا کاردەکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکان گەیشتووەتە ٢٠٠-٣٠٠ لەسەد.
قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەس دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ١٧٥ کەس.