بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئەمریکا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

بەهۆی بارانبارینی زۆر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا باری نائاسایی لە نیویۆرک و نیوجرسی ڕاگەیەندرا.
باران بارین کە کاریگەری لەسەر شارەکانی نیویۆرک و نیوجرسی لە ئەمریکا دروستکردووە، دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە شارەکانی سەرتاسەری ویلایەتەکەدا.
باران بارین زەحمەتی زۆری بۆ هاتوچۆی شارەکە دروست کردووە.
لە نیویۆرک بەشێک لە وێستگەکانی میترۆ ژێرئاوکەوتن و زۆرێک لە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی نیوارک و لاگواردیا و جۆن ئێف کێنێدی هەڵوەشایەوە.
ئیریک ئادەمز سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە تا کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.
لە ویلایەتی میریلاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کارۆل کاونتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، منداڵێک بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی کەشناسی ڕایانگەیاندووە کە لە هەندێک ناوچەدا ڕەنگە ڕێژەی بارانبارین بۆ ٧.٥ سانتیمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی وڵاتی هیندستان ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ١٥ کەس کەوتە ناو کەناڵیکی ئاو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس مردن.
لە غەززە ڕێژەی پڕبوونی ئەو نەخۆشخانانەی کە هێشتا کاردەکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکان گەیشتووەتە ٢٠٠-٣٠٠ لەسەد.
قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەس دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ١٧٥ کەس.