رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە: ٢٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری و خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە کۆمەڵکوژییەکانی نوێ بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری ١٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢ کەس.
لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی زەوایدە فەلەستینیێک بە ناوی حامد ئیبراهیم قورەیناوی و هاوسەرەکەی و ٣ منداڵەکەی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باکووری خان یونس ئەحمەد ئەیوب و ئەنەس لە خانەوادەی سەموور شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەی پەنابەران لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا رەعنا رەمزی یەحیا ئەبو حەمرا و دایکەکەی حەنا ئەبو حەمرا شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی وڵاتی هیندستان ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ١٥ کەس کەوتە ناو کەناڵیکی ئاو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس مردن.
لە غەززە ڕێژەی پڕبوونی ئەو نەخۆشخانانەی کە هێشتا کاردەکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکان گەیشتووەتە ٢٠٠-٣٠٠ لەسەد.
قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەس دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ١٧٥ کەس.