رووسیا هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بۆ سەر کیێڤ ئەنجام دەدات

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رووسیا جارێکی دیکە بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای کردە ئامانج.
تیمور تکاچێنکۆ سەرۆکی ئیدارەی سەربازی کیێڤ لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، بە گشتی ٦ کەس کە یەکێکیان منداڵ بوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ٨٢ کەسیش کە ١٠یان منداڵ بوون برینداربوون.
تکاچێنکۆ باسی لە زیانگەیاندن بە زیاتر لە ١٠٠ پێکهاتە کردووە، کە بریتین لە شوێنی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، باخچەی ساوایان، دامەزراوە پزیشکییەکان و زانکۆیەک.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ڕووسەکان زیاتر لە ٣٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەشت مووشەکیان هاویشتووە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕێککەوتنانەی کە بۆ پاراستنی گەلەکەمان ئەنجامدراون و دڵنیابین لەوەی هەموو ڕێککەوتنێک خزمەت بە ئامانجی ڕزگارکردنی ژیان دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
گرکانی لیوۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئەندەنۆسیا ١ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٢٠:٤٨ تەقیەوە.