داگیرکەران لە کەرتی ڕۆژئاوا منداڵێک شەهید دەکەن

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی بەیراقەی کەناری ڕۆژئاوا منداڵێکی ١٦ ساڵەیان شەهید کرد و دەستیان بە سەر تەرمەکەیدا گرت. هەروەها دوو منداڵیان بریندار کرد.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان راگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی نیدال وائیل عبدالکریم شەهید بووە.
سەرچاوەکانی خۆجێ باس لەوە دەکەن، داگیرکەران تەقەیان کردووە سەر ٣ منداڵ و بەهۆیەوە منداڵێک بە سەختی بریندار بووە بەڵام رێگرییان لە چوونەوەی تیمەکانی ئەمبۆلانس بۆ ناوچەکە کردووە.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، ٢ منداڵی ١٣ ساڵە و ١٧ ساڵە لە دەستیان بریندار بوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە نزیکەی شوێنی جێگربوونی تیمی تایبەتی داگیرکەر لە گوندە دەنگی تەقەکردن بیستراوە و داگیرکەران رێگای جەنین-نالبوسیان داخستووە.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە کەناری ڕۆژئاوا ٩٧٠ فەلەستینی شەهید بوونەتە و ٧ هەزار کەس بریندار بوونەتە و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووهوه.
لە کاتی وەرگرتنی سەربازی نوێ بۆ سوپای نیشتمانی سۆماڵ، هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازی دامانیۆ ئەنجام درا.
لە ناوچەی پاپوای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٤ کەس.