نزیکەی ١.٩ ملیۆن سوریایی گەڕانەوە وڵاتەکەیان

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، نەبوونی دەرفەتەکانی ئابووری و خزمەتەکانی سەرەتایی کێشە بۆ سوریاییە گەڕاوەکان دروست دەکات و دووبارە ئاوادانبوونەوەی سوریا پێویست بە پشتگری نێودەوڵەتی هەیە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە سوریا ژمارەیەکی زۆر کەس ناتوانن بە شێوەیەکی ئەمن خزمەتی کارەبا، ئاوی خاوێن و تەندروستی وەربگرن و نەبوونی بەڵگەی فەرمی کێشە بۆ گەڕانەوەی سوریاییەکان دروست دەکات.
لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە کرا کە ١.٨٧ ملیۆن سوریایی کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ئاوارە بوبوون گەڕانەوە زێدی خۆیان کە ١.٣یان لە ناو وڵات ئاوارە بوبوون و ٧٣٠ هەزار کەسیش ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
هێزەکانی داگیرکەر و جووڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و زەوییەکانیان لە گوندەکانی شاری سەلفیتی داگیرکراو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە مسوڵمانەکان کرد کە لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو نوێژی بەیانی ئەنجام بدەن.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.