وەزیری دەرەوەی عێراق: لوتکەی بەغدا داوای دەستبەجێ کۆتاییینان بە هێرشەکانی غەززە دەکات

بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوای لوتکەکە بڕیار لەبارەی دۆخی سوریا و دۆخی گشتی وڵاتانی عەرەبی دەدرێت، جاڕنامەی بەغدا کە داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی ئەو شتانە دەکات کە لە غەززە ڕوودەدەن، قبوڵ دەکرێت."
حسێن وتی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، لوتکەی عەرەبی لە بەغدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، ٢٠ ڕێکخراوی عەرەبی لەنێویاندا نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن."
حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی عەرەبی بۆچوونەکانیان لەسەر ئەو بابەتانە خستەڕوو کە لە لوتکەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت دەستپێشخەرییە سیاسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی رێکخراو و ماددە هۆشبەرەکان و دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوە تاوتوێ بکرێن.
سەبارەت بە بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک وتی، "دڵخۆشین بە بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک، سەبارەت بەم بابەتە هاوکاری لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.