خەڵکی یەمەن گردبوونەوەیەکی ملیۆنی بۆ غەززە رێکدەخات

خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
سەدان هەزار یەمەنی لە شاری سەعدە لە باکووری یەمەن لە سەر بانگەوازی عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئاهەنگی "سەرکەوتن بەسەر ئەمریکا"یان رێکخست.
خەڵکی سەعدە لەم خۆپیشاندانەدا جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ خەڵکی غەززە و فەلەستین کردەوە، کە لەژێر ناونیشانی "یارمەتی غەززە بدەن بە یارمەتی خودا ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین."
خۆپیشاندەرانی یەمەن ئاڵای فەلەستینیان هەڵکرد و وێنەی سەرکردە شەهیدەکانی خۆڕاگرییان بەدەستەوە بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاکستان لە کاردانەوە بە هێرشی هیندستان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک بە ناوی "بونیان ئەلمەرسوس" کرد. هەروەها دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی کە دەزگای باڵای بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کرا.
لە شاری کۆیەشتی پارێزگای لۆرستانی وڵاتی ئێران ٨ کەس لە ناو بیرێکی کشتوکاڵیدا خێنکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح و غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەیەکی ٥ کەسی بە گشتی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و لە کەناری ڕۆژئاوا لە کاتەکانی شەو هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە.