قەسام دوو تیمی تایبەتی داگیرکەر لە رەفەح دەکاتە ئامانج: ١٩ کوژراو و بریندار

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس دوێنێ لە رەفەح دوو تیمی تایبەتی رژێمی داگیرکەری کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١٩ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی یەکەمدا تیمێکی ١٢ کەسی ئەندازیاری رژێمی داگیرکەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار بوون. دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هەلیکۆپتێرەکانی داگیرکەر بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان لە ناوچەکە بینران. ئۆپڕاسیۆنەکە وەک بەشێک لە ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" ئەنجام درا.
ئۆپڕاسیۆنێکی دیکە بۆ سەر ٧ سەربازی داگیرکەر لە نزیکەی مزگەوتی عومەر بن عبدالعزیز لە گەڕەکی ئەلتینور لە رەفەح ئەنجام درا. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا لاشەی هەنێک سەربازە داگیرکەرەکان پارچە پارچە بوو.
سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێک ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی ئۆپڕایۆنەکاندا تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە. هەروەها سەربازە داگیرکەرەکان بە هەلیکۆپتێرەوە گواسترانەوە نەخۆشخانەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان.
دوای راگەیەندراوەکەی حەماس، سوپای داگیرکەر راگەیەندراوێکی دیکەی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە سەربازەکانیان بە سارۆخی ئار،پی،جی کراونەتە ئامانج و ئیدعایان کرد کە تەنها سەربازێک کوژراوە و ٢ سەربازیش بریندار بوونەتە. هەروەها باسیان لەوە کرد کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی دووەمدا تیمی ئەندازیاری لیوای "گۆلانی" بە سارۆخ کراوە ئامانج و لەو ئۆپڕاسیۆنەدا گوایە تەنها سەربازێک کوژراوە و ٤ سەربازیش بریندار بوونەتە کە ٢یان ئەفسەرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.