گەورەترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی ڕۆژنامەگەری لە غەززە: ٢١٠ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین لە ٣ی ئایار ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە هێرشە سیستماتیکییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و شەڕی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین بەپەلە بوو.
سەندیکاکە رایگەیاندووە کە پێویستە چالاکییە ڕۆژنامەوانیەکان لە غەززە زیندوو بکرێتەوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاوەدان بکرێنەوە و هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکرێن کە پێویستیانە. هەروەها داوا کرا کە ڕۆژنامەنووسە ئەسیرەکانی دەست رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەرچی زووە ئازاد بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٢١٠ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و سەدان کەسیش بریندار بوون و هەزاران سەرپێچی ڕۆژنامەوانی تۆمار کراوە. راگەیەندرا کە داگیرکەران بە ئەنقەست دامودەزگاکانی راگەیاندنیان کردۆتە ئامانج و ناوەندەکانی پەخش وێران کراون و زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان کوژراون.
باس لەوە کرا کە لە ئێستادا ٥٥ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکانی داگیرکەردا بە دیل گیراون و چارەنووسی دوو ڕۆژنامەنووس نادیارە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەم دۆخە ترسناکە، ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان و "رۆژنامەنوسان بەردەوامن لە گەیاندنی ڕاستیەکان بۆ جیهان لە ناو داروپەردوو و ئاگرەکەوە، هەڵوێستێکی نموونەیی دەگرنەبەر لەگەڵ بەرپرسیارێتییە پیشەیی و مرۆیی و نیشتمانییەکانیان."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەوڵە هاوبەشەکان لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) هاودەنگییەکی بێ وێنەی لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە، کە زۆرێک لە ڕێکخراوە پیشەییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن پشتیوانی کۆنکرێتی پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.