توندترین هێرشی ئاسمانی تا ئێستای ڕژێمی سەهۆنی بۆ سەر سوریا

رژێمی داگیرکەر هێرشێکی توند بۆ سەر ناوچەکانی دیمەشق، حەما، لازقیە و دەرعا زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجام دایەوە. راگەیەندرا کە هێرشەکان توندترین هێرشەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا سەنعا، رژێمی سەهیۆنی شەوی هەینی هێرشی ئاسمانی نوێی سەر لادێکانی دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری حەما ئەنجام دایەوە. هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە کەنارەکانی لازقییە و ناوچەی ئیدلیبیش کراوەتە ئامانج.
راگەیەندرا کە زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دراوە و هێرشەکان بۆ سەر زۆرێک لە کۆگا و ناوەندە سەربازییەکان ئەنجام دراوە. دەستنیشان کرا کە ئەم هێرشانە چڕترین و توندوتیژترین هێرش بوون لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە.
ئامانجەکانی هێرشەکان بریتی بوون لە قەزای جەبەل قەسون، بارزا و هەرەستا لە دیمەشق، بنکەی مووشەکی لە ئەزرا و موتابین لە دەرعا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە لازقیە و دامەزراوەی مەشق و ڕاهێنان لە حەما. هەروەها گردەکانی باکووری ئەلحەمر لە قونەیترە زیانیان بەرکەوتووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ هێرشی بۆ سەر سوریا دەستپێکردووە و ٤٤ لەو هێرشانە هێرشی ئاسمانی و ٨ هێرشی زەمینی بوون. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لانیکەم ٣٣ کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٩ کۆگای چەک و تەقەمەنی و ناوەندەکانی فەرماندەیی و ئۆتۆمبێلیش زیانی بەرکەوتووە.
سوپای رژێمی سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، مووشەکی زەمینی بە ئاسمانی و هەندێک ژێرخانی سەربازی لە سوریا کراوەتە ئامانج.
هێرشەکان کە بە درێژایی شەو بەردەوام بوون، تەقینەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری دیمەشق.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسی لەوە کرد کە "هێرشەکان هۆشداری سەبارەت بە هەڕەشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی دروزەکان لە سەردەمی ئیدارەی نوێی سوریادا" ئەنجام دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کرد و بە "هەڵچوونێکی مەترسیدار" وەسف کرد. هەروەها ئوردن هۆشداری لە نائارامی لە ناوچەکەدا دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.