پێدەچێت تسونامی لە ماوەی ٢ کاتژمێر بگاتە شیلی

لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن دەزگای هایدرۆگرافی و ئۆقیانوگرافیای هێزی دەریایی کۆماری ئەمریکای باشوورەوە بڵاو کراوە، پێشبینی دەکرێت تسونامی لە کاتژمێر ١١:٣٥ بە کاتی ناوخۆ(١٨:٣٥ی هەرێم) بگاتە وێستگەی ئارتۆرۆ پرات جەمسەری باشوور و وێستگەی ژەنەڕاڵ بێرناردۆ ئۆهیگینز لە کاتژمێر ١٢:٠٠ (١٩:٠٠ی هەرێم). پێشبینی دەکرێت شەپۆلی گەورە لە پۆرتۆ ویلیامز لە کەناڵی بیگل لە کاتژمێر ١٤:٥٠ (٢١:٥٠) دروست بکات.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی شیلی پێشتر بڕیاری چۆڵکردنی ناوچە کەنارییەکانی ناوچەی ماگالانێس بەهۆی مەترسییەکانی تسونامی راگەیاندبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای بومەلەرزەزانی ئەو وڵاتە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٥ ڕێختەر لە دووری ٢١٨ کیلۆمەتر لە پۆرتۆ ویلیامزەوە رووی داوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٢٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری شاری ئوشوایا کە باشووریترین شاری ئەرجەنتینیە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە دەروازەی درەیک بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.