کەتائیبی قەسام بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی داگیرکەران

موجاهیدەکانی قەسامی لە شاری رەفەحی کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینییان لە دژی داگیرکەران دانا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند کە لە سەر شەقامی تەیەران لە گەڕەکی تەل سوڵتان لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە دژی داگیرکەران ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ٤ زرێپۆش لە جۆرەی "هومەر" و بارهەڵگرێکی سەربازی لە جۆرەی "ئامۆلیسیا" تووشی کەمینەکە بووە.
موجاهیدەکان بە تەقەمەنییەکانی "شواز" ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەرانیان کردە ئامانج.
دوای تەقینەوەکە شەڕڤانەکانی قەسامی راستەخۆی سەربازە داگیرکەرانی گولڵەباران کرد.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە سەربازە داگیرکەران کوژران و بریندار کران.
موجاهیدەکان دوای ئۆپڕاسیۆنەکە بە شێوەی سەڵامەت گەڕانەوە و زیانیکی گەورە بە داگیرکەران گەشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.