عبدالمالک ئەلحوسی: کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە بەرخۆدانی یەمەن رادەکەن

عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن شکەستی خواردووە و کێشانەوەی کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە ناوچەکە نیشانەی شکەست لە بەرامبەر بەرخۆدانە.
عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر یەمەن و لەبەر ئەوەی سەرکەتووو نەبوون ناچار مانەوە کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگریان لە ناوچەکە بکشێنن.
ئەلحوسی جەختی لەوە کرد کە رووداوەکانی غەززە جینۆسایدن و رژێمی داگیرکەر بە کردنە ئامانجی هەزاران کارمەندی تەندروستی بە ئەنقەسد بە شێوەیەکی سیستەماتیک سیستەمی تەندروستی لەناو دەبات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها غەززە نییە کە دەبێتە ئامانجی هێرشەکانی سەهیۆنییەکان و هێرشەکان سەر خاکەکانی لوبنانیش بەردەوامن و دروستکردنی سەنگەرەکانی سەربازی نیشانەیەکی ئاشکرای داگیرکارییە. هەروەها جەختی لەوە کرد، لە ئەنجامی بەرخۆدانی حزب الله لوبنان لە داگیرکاریێکی گشتی رزگار بووە.
ئەلحوسی لە بەردەوامی باس لە پڕۆژەکانی رژێمی داگیرکەر لەبارەی سوریا و میسڕ کرد و ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژی ئوممەت دوو شەڕی سەربازی و میدیایی ئەنجام دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.