زێلێنسکی: رووسیا ئەمشەو بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکراینا

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راگەیاند، رووسیا ئەمشەو بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر چەند شارێکی ئۆکراینا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک کوژرا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راگەیاند، رووسیا ئەمشەو دەستی بە هێرشێکی توند بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆکراینا کرد. زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، بە تایبەت شارەکانی دنیپرۆ، خارکیڤ و دۆبرۆپیلیا بووە ئامانجی هێرشەکان.
زێلێنسکی باسی لەوە کرد، لە کاتی هێرشەکان ژێرخانی مەدەنی وەک قوتابخانەکان کرانە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک کوژرا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
زێلێنسکی جەختی لەوە کرد، هێرشەکان بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و بانگێشتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد فشاری زیاتر بە سەر رووسیا بسەپێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.