هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

دەیان جووڵەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیداری وەقفەکانی ئیسلامی قودسی داگیرکراو راگەیاند، دەیان جووڵەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە حەوشەی مزگەوتەکە چالاکی ئایینی تەلمودیک و ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
پۆلیسی داگیرکەر رێگری لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد و لە درەوازەی مزگەوتەکە دەستی بە سەر ناسنامەی هەنێک لە فەلەستینییەکاندا گرت.
شەوی سێشەممە پۆلیسی داگیرکەر لە کاتی وتارەکەی ئیسحاق هەرزۆگ بەناو سەرۆک کۆماری رژێمی داگیرکەر لە مەیدانی بوراق رێگری لە وتنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئەقسا کرد.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر ناوی "ڕۆژی سەربەخۆیی" لە ١ی ئایار هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتەکە ئەنجام دەدەن و گوایە پیرۆزبایی ڕۆژەکە دەکەن.
جووڵەکەکان جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا و هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە دەستی بە سەر مزگەوتەکە بگرن و لەوێ بەناو پەرستگای سلێمان دروست بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.