ئێران سیخوڕێکی مۆساد لە سێدارە دەدات

دەسەڵاتدارانی دادوەری ئێران رایانگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی موحسین لەنگەرنشین کە بۆ مۆساد سیخوڕی دەکرد لە سێدارە دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لەنگەرنشین پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکان دەرکەتوبوو لە گورجستان و نیپاڵ لە مۆساد پەروەردەیی سیخوڕی وەرگرتووە.
دەستنیشان کرا، سیخوڕەکە بۆ ماوەی نزیکەی ٢ ساڵ خزمەتی بۆ رژێمی سەهیۆنی کردووە و لەم قۆناغەدا بەشداری لە چەندین چالاکی ئیستیفزازی و تیرۆری کردووە.
یەکێک لەم هێرشانە تیرۆریانە تیرۆرکردنی سەرهەنگ (عەقید) حەسەن سەیادخودایی ئەندامی سوپای پاسداران لە ساڵی ٢٠٢٢ بوو.
دەسەڵاتدارانی ئێرانی جەخت لەوە دەکەن کە تێکۆشانیان لە دژی ئەم جۆرە چالاکیانەی سیخوڕی و تیرۆری بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.