ئەمریکای داگیرکەر سزای نوێ بە سەر ئێران و چین دەسپێنێت

ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای بە سەر ٦ کەس و ٦ رێکخراوی ئێرانی و چینی دایەوە.
وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە ئیدعای دابینکردنی ئامرازەکانی سووتەمەنی بۆ مووشەکەکانی بالیستیکی ئێران سزای بە سەر ٦ کەس و ٦ رێکخراوی ئێرانی و چینی سەپاند.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد کە ئەمریکا بۆ رێگری لە گەشتنی ئێران بە سەرچاوەکانی پێویست بۆ دروستکردنی مووشەک هەموو جۆرە هەنگاوێک دەهاوێژێت.
بە پێی بەڵگەکە، سزا بە سەر ٦ کەسی ئێرانی و شەریکەیەکی ئێرانی بەناویSaman Tejarat Barman Trading Company (STB) سەپێندراوە.
هەروەها سزا بە سەر ٥ شەریکەی چینی بە ناوەکانی Shenzhen Amor Logistics، Dongying Weiaien Chemical، Yanling Chuanxing Chemical Plant، China Chlorate Tech و Yanling Lingfeng Chlorate سەپێندراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.