ئەمریکا هێرشی کردە سەر ناوەندی کۆچبەران لە یەمەن: ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کۆچبەرانی ئەفریقایی لە شاری سەعدەی وڵاتی یەمەن و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥٨ کەس شەهید بوون و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
یەکینەی پاراستنی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆیی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندێکی پەنابەران بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٦٨ کۆچبەری ئەفریقایی گیانیان لەدەستدا و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی کەناڵی ئەلمەسیرە، لە ناوەندەکە تەرمی ٣٥ کۆچبەر دەرێنراوە و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە لایەن تیمەکانی فڕیاگوزاری و خاچی سوور لە ناوچەکە بەردەوامە.
هەروەها زیاتر لە ٥٠ بریندار کە بە سەختی بریندار بوبوون گواسترانەوە نەخۆشخانە.
باس لەوە کرا، لە ناوەندەکە زیاتر لە ١١٥ کۆچبەر هەبوون و بەشێکی گەورەیان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها دەستنیشان کرا، بەهۆی هێرشەکە زیانێکی گەورە بە ناوچەکە گەشتووە و بەهۆیەوە چالاکییەکان بە دژواری ئەنجام دەدرێن.
هەروەها باس لەوە کرا، یەکێک لە مووشەکەکان نەتەقیەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.