رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: شەهیدێک و بریندارێک

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی کوتریە سیاد لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان. لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری غەززە کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
ناوەندی ئۆپڕاسیۆنەکانی فڕیاگوزاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرش سەر ئۆتۆمبێل لە رێگای ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کوتریە سیاد هاوڵاتیێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران. بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی لوبنان، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و لە ناوچەکە لێکۆلینەوە بەردەوامە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر لوبنان کردبوو و لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ دەستی بە هێرشی زەمینی کردبوو.
لە قۆناغەدا نزیکەی ٤ هەزار کەس شەهید بوون و ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکە نزیکەی ١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار لوبنانی ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.