وەزارەتی بازرگانی: گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەست پێدەکات

بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتی، "بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ لەگەڵ بەغدا دەست پێبکات."
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا راگەیاند، "ئەمساڵیش وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ڕێگەی سایلۆکانەوە دەبێت و پارساڵ ٧٠٠ ھەزار تۆن پشکی ئێمە دانرابوو و ئەمساڵ بەغدا باس لەوە دەکات کە ٤٠٠ ھەزار تۆن وەردەگرین، کە ڕێژەکە زۆر کەمە و بەرھەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاترە، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەین و بەو ڕێژەیە رازی نابین و پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی زیان بەر جووتیارانی ئێمە نەکەوێت و بەرھەمی گەنمیان ساخ ببێتەوە، چونکە ئەو ڕێژەیەی دیارییان کردووە، زۆر کەمە."
ھاواری وتیشی، "دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەست پێدەکەین بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، کە ئەو ڕێژەیەی دیاری کراوە زۆر کەمە و پێویستە زیاد بکرێت، چونکە ئەو ڕێژەی دیاری کراوە بە ھەڵەبجەوە بەسەر چوار پارێزگادا دابەش دەکرێت و زۆر کەمە، بۆیە ھەوڵی جیددی دەدەین بۆ ئەوەی زیاد بکرێت و بەو ڕێژەیەی دیاری کراوە، ڕازی نابین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.