هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر ناوەندی ئونروا لە کەناری ڕۆژئاوا

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ناوەندی تەندروستی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ناوەندەکەیان وەک شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانەوە بەکارهێنان.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ناوەندی تەندروستی ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هێرشەکە ١٢ی شوبات ئەنجام درا و هێزەکانی داگیرکەر بە زۆرەوە چوونەتە ناوەندی تەندروستی لە کەمپی عەروب لە نزیکەی شاری بەیت لەحم و ناوەندەکەیان وەک شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانەوە بەکارهێنا.
ئونروا لە راگەیەندراوێک جەختی لەوە کرد کە پارێزراوی بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل کراوە و لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا چەندین جار رووبەرووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بوونەتەوە.
دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە لە ١٩ی مانگی ١، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢١ی مانگ دەستی بە هێرشێک بەناوی "دیواری ئاسنی" بۆ سەر شاری جەنین کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.