رژێمی داگیرکەر ٢٥ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری جەنین

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٥ کەس شەهید بوون و ٤٧٠ خانوو و باڵەخانە بە گشتی یان بەشێکیان ڕوخاوە.
رژێمی داگیرکەری سەهۆنی ٢٥ ڕۆژە بێ ڕاوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٢٥ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها زیانێکی گەورە بە ژێرخانی شارەکە گەیێنراوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، بەهۆی هێرشەکان ٢٠ هەزار کەس ناچار ماون کۆچ بکەن و قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروست بووە.
هەروەها بەهۆی هێرشەکان ٤٧٠ خانوو و باڵەخانە بە گشتی یان بەشێکیان ڕوخاوە. بەهۆی پچڕانی کارەبا و نەبوونی ئاو گەلی جەنین و کەمپەکەی لە ڕۆژەکانی دژوارەوە تێەپڕ دەبن. هەروەها قوتابخانەکان و خزمەتی تەندروستی بە گشتی راگیراوە.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، هێزەکانی داگیرکەر رێگری لە گواستنەوەی ئاو بۆ ٤ نەخۆشخانەی گەورەی شار دەکەن و بەهۆیەوە لە سەدا ٣٥ی خەلکی جەنین بێ ئاو ماون و ئەمەش مەترسی کارەساتێکی گەورەی تەندروستی دروست دەکات.
هێزەکانی داگیرکەر لە شار و کەمپی جەنین بە کۆی گشتی ١٢٠ فەلەستینیان دەستبەسەر کردوون. هێرشیان کردووە سەر ١٥٣ خانوو و ١٤ هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە. ئەم هێرشانە زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی شارەکە گەیاندووە.
سەهیۆنییەکان هەڕەشەیان کردووە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا خانووی شەهیدەکان حەمام و حارس دەڕوخێنن.
بە پێی راگەیەندراوی یانەی بەندکراوەکانی فەلەستینی، هێزەکانی داگیرکەر لەم هێرشانەی کۆتاییدا لە شارەکانی جەنین، تولکەرم و توباس لانیکەم ٣٨٠ فەلەستینیان دەستبەسەر کردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.