ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی خۆی لە غەززە دەدات، ئەمڕۆ دەیان فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ و ژنانی شەهید کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە بەرامبەر کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسامدا زیانێکی زۆری بەرکەوت، بە مەبەستی شاردنەوەی خەسارەکانی و دوورکەوتنەوە لە کاردانەوەی لە نێو خەڵکی ناوخۆ، بۆمب بەسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە دەبارێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥٩ کەس شەهید بوون و ٢٧٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.