ئەمریکا: سەبارەت بە ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل جیاوازی بیروڕا هەیە
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هێشتا لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و ئیسرائیل جیاوازی بیروڕا هەیە.
جۆن کربی وتەبێژی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێک بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ویلیام بورنس بەڕێوبەری سی،ئای،ئەی، و برێت مەک گورک نوێنەری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی میسڕ، رژێمی سەهیۆنی و ئوردن لە میسڕن.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە باسی لەوە کرد کە هێشتا لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و ئیسرائیل جیاوازی بیروڕا هەیە و لە چەند رۆژی دەهاتوودا دیدارەکان ئەنجام دەدرێن.
ناوبراو وتی، "هێشتا هەندێک بۆشایی لە نێوان پێگەی هەردوولادا هەیە، بەڵام ئێمە تیمێکمان بۆ ئەوێ نەدەنارد ئەگەر پێمان وا نەبووایە چانسی (بۆ پێشکەوتن)مان نییە لەوێ... ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییانە دابخەین."
حەماس دوێنێ باسی لەوە کردبوو کە نەتانیاهۆ بۆ رێگری لە ئاگربەست و ئازادکردنی ئەسیرەکان زیاتر بەربەست لە بەرامبەر داونستانەکاندا دادەنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.