رێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە سوودان ٦.٨ ملیۆن کەس ئاوارە بوون

رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، بەهۆی شەڕەکەی سوودان لە وڵات ٦.٨ ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
قەیرانی مرۆیی و شەڕ و ئاوارەبوون و نەخۆشییەکانی واگیردار لە وڵاتی سوودان بەردەوامن.
محەمەد تەوفیق مەشعەل نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سوودان ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ٨ مانگە بەردەوامە و کاریگەری رووداوەکە بە سەر هاوڵاتیان هەبووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە مانگی نیسان تاوەکو ئێستا ١٢ هەزار و ٢٦٠ کەس کوژران و ٣٣ هەزار کەسیش بریندار بوون.
مەشعەل ئاماژەی بەوە کرد کە سوودان رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونی بووە و نزیکەی ٦.٨ ملیۆن کەس ئاوارە بوونەتەوە و پەنایان بە وڵاتانی دراوسێ بردووە.
نوێنەرەکە باس لە دژواری گەیاندنی هاوکارییەکانی تەندروستی بۆ ئاوارەکان و بڵاوبوونی نەخۆشییەکان کرد و جەختی لەوە کرد کە رەوشەکە رۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.