فەلەستینیێک کە بە گرانی بریندار بوبوو شەهید بوو

لە کەمپی پەنابەرانی تولکەریم لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینیێک کە بە گرانی بریندار بوو، شەهید بوو.
فەلەستینیێک بە ناوی عەوەد تایە محەمەد عەنبەر تەمەن ٤٧ ساڵە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەمپی پەنابەرانی تولکەریم بە گرانی بریندار بوو شەهید بوو.
تەرمی شەهید ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆژ لە لایەن گروپەکانی بەرخۆدان بەخاک سپێردرا.
دوای شەهادەتی عەنبەر، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی رۆژئاوا شەهیدبوونەتەوە گەشتە ٤٥ کەس. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.