رژێمی داگیرکەر: ٩٠ سەربازمان لە غەززە کوژران

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە کەناری غەززە گەشتە ٩٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و زەمینی سەر کەناری غەززە.
بە پێی ئیدعاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەناری غەززە تەنها ٦ سەربازی دیکەیان کوژراوە.
بە پێی ئەم ئیدعایەی سەهیۆنییەکان، لە ٣١ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا لە کەناری غەززە تەنها ٩٠ سەربازیان کوژراون.
بەڵام ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاندبوو ژمارەی راستی سەربازە کوژراوەکانی سەهیۆنی زۆر زیاترە لەوەی کە رادەگینن و ژمارەکانی راستی حەشار دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.