ئەسیرانی فەلەستینی لە زیندان ئەشکەنجە دەدرێن: لانیکەم ٦ کەس شەهید بوون

بەهۆی ئەشکەنجەکانی رژێمی داگیرکەر لە زیندانەکان لانیکەم ٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوون.
دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا، رژێمی داگیرکەر دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد و هەروەها لە زیندانەکان ئەسیرەکان ئەشکەنجە دەدات.
یەکێک لە رۆژنامەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە دەستپێکی شەڕ تاوەکو ئێستا لانیکەم ٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.
بە پێی راپۆرتی دەزگاکانی کاروباری ئەسیران، رژێمی داگیرکەر لە زیندانەکان فەلەستینییەکان ئەشکەنجە دەدات.
هەروەها بەهۆی ئەشکەنجەکان و مامەڵەی خراپ سەدان ئەسیر بریندار بوونەتەوە.
ئێستا لە زیندانەکانی داگیرکەران لانیکەم ٧ هەزار ئەسیر هەن کە زیاتر لە ٢٠٠یان منداڵ و ٧٨یان ئافرەت و سەدان نەخۆش و بریندار هەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.