ئەبو حەمزە وتەبێژی کەتائیبی قودس: موجاهیدەکانمان گورزێکی گەورەیان لە سەربازەکانی دوژمن دایەوە

ئەبو حەمزە وتەبێژی کەتائیبی قودس کە لقی سەربازی جیهادی ئیسلامییە دەست نیشانی کرد کە موجاهیدەکان لە کەناری غەززە گورزێکی گەورەیان لە سەربازەکانی دوژمنی داگیرکەری سەهیۆنی داوە.
ئەبو حەمزە وتەبێژی کەتائیبی قودس کە لقی سەربازی جیهادی ئیسلامییە لە تێلێگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. ناوبراو لە راگەیەندراوەکە زانیاریی لەبارەی شەڕی ٢ مانگەی کە لە غەززە بەردەوامە دایەوە.
ئەبو حەمزە باسی لەوە کرد کە ئەو شتانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراون تەنها بەشێکن لە قارەمانیی موجاهیدەکان.
ئەبو حەمزە جەختی لەوە کرد بە ئیزنی خودا بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و دواتر وتی، "گەلەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە کەتائیبی قودس و بەرخۆدان هێشتا لە دۆخێکی زۆر باشدان و موجاهیدەکانمان لە ناوچەکانی شەڕدا ئامادەن بۆ ئەوەی بە یارمەتی و هێزی خودا دوژمن و سوپا و تانکەکانیان تێکبشکێنن. سەرکەوتن تەنها هی خودای کەریمە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.