ئێران لە کەنداوی فارس دەستی بە سەر ٢ نەوتکێشدا گرت

فەرماندایەتی هێزەکانی دەریای سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند، "لە کەنداوی فارس دەستمان بە سەر ٢ نەوکێشی هەڵگری سووتەمەنی قاچاغدا گرت."
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، "لە باشووری دوورگەی ئەبوموسی لە کەنداوی فارس دەستمان بە سەر نەوتکێشێکی هەڵگری ٢ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغ لەگەڵ ١٣ کارمەندە بیانییەکەی و نەوتکێشێکی دیکەی هەڵگری ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار سووتەمەنی قاچاغ لەگەڵ ٢١ کارمەندەکەیدا گرت."
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە کارمەندەکانی کەشتییەکان دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.