ناڕەزایەتی حەماس لە بەرامبەر بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیا
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیا لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر کە ناتوانن شوێنی کەتائیبی قەسام بدۆزن و نازانن کە تۆنێلەکان لە کوێن ئەم درۆیەیان بڵاو کردوون کە تۆنێلەکان لە ژێر نەخۆشخانەکاندانە. بەم بەهانەیە دەستی بە هێرش سەر نەخۆشخانەکان کردووە.
سەهیۆنییەکان کە نەیانتوانی لە نەخۆشخانەی شیفا شتێک بدۆزن دەستیان بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکە کرد.
سەهیۆنیەکانی داگیرکەر کە بێ راوەستان بەردەوامن لە هێرش ئەم جارە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایان بۆردومان کرد کە تاکە نەخۆشخانە لە باکووری کەناری غەززەی بوو.
حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بەم دۆخە دەربڕی و لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند کە سەهیۆنییە داگیرکەرەکان نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایان بۆردومان و گەمارۆدا کە تاوانێکە کە پێویستی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنی دوا دامەزراوەی تەندروستی کە لە باکووری غەززە کاردەکات و دواتر هاتووە، "لە درێژەی سیاسەتی داگیرکەری بۆ لەناوبردنی کەرتی تەندروستی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ جێبەجێکردنی تاوانی ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە ژێر قورسایی بۆردومان و کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی پێکهاتە مەدەنییەکان.
ئەم دوژمنە بکوژە، خاڵی لە هەموو بەها مرۆییەکان، خەریکی گەمارۆدان و بۆردومانی نەخۆشخانەکان لە بەردەم هەموو جیهاندایە. ئەمڕۆ هەوڵ دەدات تاکە نەخۆشخانەی کارا لە باکووری کەرتی غەززە دوای ڕاگرتنی کارەکانی لە ڕێگەی چەک و بۆردومانەوە لەناو ببات. ئەمەش پێویستی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە کە هەڵوێستێکی ڕوون لە بەرژەوەندی بەها مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە نەخۆشخانەکانی دیکەدا بگرێتەبەر، بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییەی داهاتوو کە داگیرکەران بەنیازە لە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیا ئەنجامی بدەن و هەموو پێشێلکارییە ئاشکراکان بوەستێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیەیان لە یەنبوع و قوڵایی ناو سعوودیە و بنکەی خەمیس موشەیت کردە ئامانج
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا لە بەیرووت، پایتەختی لوبنانە.
لە ناوچەی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێر لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەشێکی بەرچاو لە بیناسازی "نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلجەلا" کە لەلایەن دامەزراوەی یەتیمەکانەوە دەستیپێکردووە، تەواو بووە. بڕیارە بەم نزیکانە نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بەڕووی گشتیدا بکرێتەوە.